حاکم و میرەکانی کوردستان
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
2 خولەک
1644 بینین
حاکم و میرەکانی کوردستانشوێن
هەر لە بۆتانناوی تایبەتەوە هەتا بابانناوی تایبەت
یەک بە یەک حافیزی شەریعەت بوون
سەییدی قەوم و شێخی میللەت بوون
سەیید و شێخەکان لە ترسی ئەوان
مونزەوی بوون و زاکیری ڕەحمان
هەر کە فەوتان ڕیای ئەوان دەرکەوت
سەیری چۆن بوونە پووش و ئاگر و نەوت
یەکێ لەم لاوە ڕوو دەکاتە عەجەم
دوو لە ئەو لاوە دەبنە دوژمنی هەم
دوو هەزار ژن فەساد کرا لەم لا
بوونە قاتیل ئەوانی تر لەو لا
یەک بە یەک بوونە نائیبی هەمەوەندناوی تایبەت
ساحیبی مارتینناوی تایبەت و ماری گەزەند
میللەتیش هێند کەرن وەکوو جاران
دەستیان ماچ دەکەن دەڵێن قوربان
گەر لە سەحرا مەلا نەمردایە
گورگەشین با کەری بخواردایە
شێری دڕڕەندە وەک لە بێشە نەما
گورگ و مام ڕێوی دێنە ڕەقس و سەما
من لە غەمخواری ئەم قسانە دەکەم
وەرنە پەشمە لەلام هەموو عالەم
ئەم قسەی ئێستە عەیبی لێ دەگرن
ئەو دەمەش دێ کە ئێوە بۆی دەمرن
ئەم بە ئەو، ئەو بە ئەم دەڵێ کاکە
سەیری قانوونی حاجیناسناوی ئەدەبی چەند چاکە!
هەر چلۆنێ ئیشارەتی فەرموو
وەک کەرامەت هەمووی وەها دەرچوو