دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 1 دقیقه  473 مشاهده
دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە
ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە؟
تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێ غەم دەسکەوێ
سا شەمامەی خاوی بڵ، یا کوولەکەی نەخشین چییە؟
موعجیزەی مووسااعلام کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا؟
هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکر ئەفکەنی گورگین چییە؟
نەقشی مانیاعلام دەر کەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ
حوسنی یووسفاعلام جیلوەگەر بێ زینەتی شیرین چییە؟
گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ
لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە؟
پیرم و ئوفتادەم و بێ تاقەت و فیکر و خەیاڵ!
وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە؟
ناریاتخلص بەس لێدە لافی دانش و عەقڵ و شعوور
لافی پووچی بێ مەزە و بێ تام و بێ تەحسین چییە؟