دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  465 بینین
دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە
ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە؟
تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێ غەم دەسکەوێ
سا شەمامەی خاوی بڵ، یا کوولەکەی نەخشین چییە؟
موعجیزەی مووساناوی تایبەت کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا؟
هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکر ئەفکەنی گورگین چییە؟
نەقشی مانیناوی تایبەت دەر کەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ
حوسنی یووسفناوی تایبەت جیلوەگەر بێ زینەتی شیرین چییە؟
گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ
لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە؟
پیرم و ئوفتادەم و بێ تاقەت و فیکر و خەیاڵ!
وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە؟
ناریاناسناوی ئەدەبی بەس لێدە لافی دانش و عەقڵ و شعوور
لافی پووچی بێ مەزە و بێ تام و بێ تەحسین چییە؟