دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
2 دقیقه
1569 مشاهده
دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ
نامەوێ قەد بادەنۆشی مەیکەدەی مەیخانە بێ
تۆ خوا تاکەی ئەمن قوربانتم سەروی ڕەوان
ڕازی عەشقی من لە کووچەی شاردا ئەفشانە بێ
بەس لە گوڵزاری ڕوخت مورغی دڵم ئاوارە کە
حەیفە شەمعی عاریزت بێ بولبول و پەروانە بێ
لەحزەیە نەمدی، کە دیتم تاقی میحرابی برۆت
تاری کاکۆڵت بە شانەی ئاهی من تاتا نەبێ
خێوەتی قوتبی لە مەیدانی موحەببەت هەڵ دەدەم
مورشیدی عیشقم ئەگەر ئەو ماهی نوور ئەفشا نەبێ
چاوەکەم چاکە لە پێش چاوی جەمیعی خاس و عام،
بولبولی وەک من لە گوڵباخی دەمت بێگانە بێ؟!
نامەوێ بەو شەرتە شوعلەی ئافتابی بێ بەقا
ڕۆژی ڕوخساری عەلی خاناعلامم لە سەر ئاوا نەبێ
چەند بە شیرینی دەچێ قیبلەم لە ڕێگەی مەکتەبا
ڕۆحی شیرینم فیدای خاشاکی مەکتەبخانە بێ
خزمەت و گەردن کەچی قابیل بە من بوو عاقیبەت
ئیلتیفاتێکت نەبوو وا لایقی ئاغا نەبێ
چیم لە ماچین و خەتا داوە، هەتا ماچینی من
پەرچەمی چین چینی شیرینانی مەکتەبخانە بێ
لێم گەڕێ با کەشفی ڕەمزی مەسئەلەی خاڵت بکەم
شاریحی فتح المبينعربی چاوم دەبێ ئیحیا نەبێ
ناریاتخلص بۆ شیعری مەدحی شۆخی شیرینی عەلی
حەیفە ئەشعارت بە تەرزی بەیتی بێکارانە بێ