دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 2 خولەک  1572 بینین
دڵ کە سەرمەستی ئیشارەی نێرگسی جانانە بێ
نامەوێ قەد بادەنۆشی مەیکەدەی مەیخانە بێ
تۆ خوا تاکەی ئەمن قوربانتم سەروی ڕەوان
ڕازی عەشقی من لە کووچەی شاردا ئەفشانە بێ
بەس لە گوڵزاری ڕوخت مورغی دڵم ئاوارە کە
حەیفە شەمعی عاریزت بێ بولبول و پەروانە بێ
لەحزەیە نەمدی، کە دیتم تاقی میحرابی برۆت
تاری کاکۆڵت بە شانەی ئاهی من تاتا نەبێ
خێوەتی قوتبی لە مەیدانی موحەببەت هەڵ دەدەم
مورشیدی عیشقم ئەگەر ئەو ماهی نوور ئەفشا نەبێ
چاوەکەم چاکە لە پێش چاوی جەمیعی خاس و عام،
بولبولی وەک من لە گوڵباخی دەمت بێگانە بێ؟!
نامەوێ بەو شەرتە شوعلەی ئافتابی بێ بەقا
ڕۆژی ڕوخساری عەلی خانناوی تایبەتم لە سەر ئاوا نەبێ
چەند بە شیرینی دەچێ قیبلەم لە ڕێگەی مەکتەبا
ڕۆحی شیرینم فیدای خاشاکی مەکتەبخانە بێ
خزمەت و گەردن کەچی قابیل بە من بوو عاقیبەت
ئیلتیفاتێکت نەبوو وا لایقی ئاغا نەبێ
چیم لە ماچین و خەتا داوە، هەتا ماچینی من
پەرچەمی چین چینی شیرینانی مەکتەبخانە بێ
لێم گەڕێ با کەشفی ڕەمزی مەسئەلەی خاڵت بکەم
شاریحی فتح المبينعەرەبی چاوم دەبێ ئیحیا نەبێ
ناریاناسناوی ئەدەبی بۆ شیعری مەدحی شۆخی شیرینی عەلی
حەیفە ئەشعارت بە تەرزی بەیتی بێکارانە بێ