غەزەل گەر لەتیف و تەڕ و تازە بێ
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
528 مشاهده
غەزەل گەر لەتیف و تەڕ و تازە بێ
دەبێ تان و پۆی مووی بەری خازە بێ
بڕۆ سالە - -متن نامشخص تەقەللا بدە
بە دەست بگرە تۆ خاتە یا خازە بێ!
لە پێچاڵە کۆنی ئەوانا مەکۆ
سەرەوسەر کە، ئەمما بە ئەندازە بێ
لە ڕەشماڵیانا خەیانەت نەکەی!
نەوەک دەم شڕ و دەنگی ئاوازە بێ
بە نیوگەز بەری تەجرەبەی لازمە
نە زۆر و نە کەم وەک بەری شازەبێ
بەری بێ بەپانی لە بۆ خەو بە شەو
بە کاری قوتە و بۆرەوو بازە بێ
قەوی بێ لە سفتی تەماشا مەکە
بەر و پشتی وەک تەختە دەروازە بێ
مەتاعی وەها چاکە لەم عەسرەدا
نە شیعری بە مەعنا و تەڕ و تازە بێ