گێژەڵووکەی بای بەتینی پێچەوانەی ڕۆژگار

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  705 مشاهده
گێژەڵووکەی بای بەتینی پێچەوانەی ڕۆژگار
کارەساتێکی بە من کرد، ئێسکی کردم بە پوار
خستمییە تەق تەق بەناحەق دەستی پڕ زۆری قەدەر
«ذاب قلبي في العذاب، طار فكري في انكسارعربی»
«زێ» بە لێڵی و سووریا دایم لە چاوی من ئەچێ
ئاوی ئەو لێڵە و بەخوڕ دێ، ئەم تنۆکەو دێتە خوار
خۆم ئەزانم چیم بەسەر داهات بەدەس چەپگەردەوە
«كيف فر العز مني كيف ضيعت الوقارعربی»
«ایستەمم رازی درونی خلقە افشار ایلیەیمترکی»
این سخن ناگفته به هرکز مبادا اشکارفارسی
سینە پڕ داغی فیراق و دیدە پڕ فرمێسکی غەم
نائومێد و قوڕ بەسەر، ئاوارەیی یار و دیار
غەم وەها بێزاری کردووم خۆم بە نەفسی خۆم ئەڵێم
بویلە بر احوالدە پک اعلا دکلمی انتحارترکی
«ان قلبي كان مثل الطير في سجن فطارعربی»
هەر کە هێنای بۆم سەبا موژدەی قدوومی نەوبەهار
مرغی زاری دل چو از بندی قفس ازاد شدفارسی
شد غزلخوان آشیان بگرفت اندر مرغزارفارسی