ناچم بۆ بەغدا

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  605 مشاهده
هەتا پێم بکرێ ناچم بۆ بەغدامکان
لە بەغدا دڵم هیچ ناکرێتەوە
با هەزاران ڕۆژ پێکەوە ژیابن
دۆستی خۆت لەوێ ناتناسێتەوە
با خسووس هێڵێ گەورەی کردبێ
نایەوێ کۆنی بیر کەوێتەوە
چاوی پێت کەوێ، دڵی تێکەڵ دێ
لە ڕابووردووی خۆی قێزی دێتەوە
ئەگەر بزانێ تۆ ئەچی بۆ لای
ئەو ڕۆژە ئەو خۆی ئەشارێتەوە
ئەڵێ نەوەکوو، خودا نەکەردە
ئیشێکی ببێ و بپاڕێتەوە
یا بۆ تەعینێ، یا بۆ تەرفیعێ
هاتبێ لە من، بلالێتەوە
فەقیرێ بچێ، بۆ لای وەزیرێ
مەعنای بۆ ئەو چاک، لێک نادرێتەوە
نازانن ڕۆژی، ئاواش ئەبینرێ
تەئریخ بۆ دواوە، بگەڕێتەوە