هیمەتی پیران
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
693 مشاهده
ئەو موعەممایە کە سێ حەرفە بەناو
وەک موالیبدە شمولی کەوتە ناو
عشقە، جەزبەی سڕڕی یەزدانی هەیە
بۆ دەماخی نەشئەیی وەحدەت مەیە
عشقە، شێرانی جیهان دێنێتە بەند
عشقە، ڕۆحی پاک ئەخاتە ژێر کەمەند
عشقە، کەس ناتوانێ شەرحی لێ بدا
عشقە، مایەی زەوقی ناسینی خودا
عشقیان دانا بە دوو نەوع، ئەهلی حاڵ
عشقی سانع، عشقی مەسنووع دوو مەئال
عشقی سانع، شێوەیی ئینسانییە
عیشقی مەسنووع، ئارەزووی حەیوانییە
ئارەزووی حەیوانیی، دوایی جەننەتە
سەفوەتی ڕۆحانیی، مایەی جەننەتە
عشقی زوڵف و خاڵ و ڕوومەت فانییە
عیشقی پەنهانی لەتای سوبحانییە
ئاهـ ئەگەر «نووریتخلص» لەمە بەشدار ئەبوو
داخلی ناو دەفتەری ئەحرار ئەبوو