ژن

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  498 مشاهده
ژنی بەد چەشنی کۆڵنج ژان ئەهێنێ
ئەگەر زوو نەیتەقێنی، ئەتتەقێنێ
ژنێ ژن بێ، لە ژانی ژینی دونیا
بەجۆرێ لات ئەدا، سەر سوڕ ئەمێنێ
ژنت گەر ژن نەبێ، ژانە ژیانت
ژنێ ژن بێ، هەموو دنیا ئەهێنێ