هاوزوبانم، زوبانی لاڵی منە

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  559 مشاهده
هاوزوبانم، زوبانی لاڵی منە
بێ زوبانیی، زوبانی حاڵی منە
ئێستە پیری شەڕابی کۆنی خەیاڵ
خۆشەویستی شەوی ویساڵی منە
لە فەزای ئاسمانی ئەشعارا
فکری ورد، ڕۆژی بێ زەوالی منە
بیری ورد و مەعانیی تازە
لە سەمای شیعرما، هیلالی منە
ڕوو بە ڕووناکی تەفەکور ئەڕۆم
لەفزی ئەشعاری من، زیلالی منە
با حەرامیشی تێبگەن «نووریتخلص»
شیعرەکانم هەموو، حەڵاڵی منە