ئیلهامێک لە «حسێن دانش»ەوە وەرگیراوە

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 2 دقیقه  822 مشاهده
لە کاتێکا سەفینەی بیروباوەڕ غەرقی شۆڕش بوو
تەمی ئەفسانەی بووتخانە، دونیای عەقڵی پۆشیبوو
شەپۆلی تیژی دەریای فیتنە، گەرمەی هێز و جۆشی بوو
ژیانی ئادەمیزاد، تێکەڵاوی بیم و لەرزش بوو
گڕێکی ئاگری هەڵکرد و ناوی نا پەرستشگاهـ
بڵێسەی بوو بە نوور و مەشخەڵی ڕێی غافڵ و گومراهـ
***
لە پڕشنگی برووسکە مەشخەڵی ئاتەشکەدەی وەرگرت
بەجارێ ئاگری بەردایە پووشی وشکی نافامی
شەوی جەهل و نەزانینی بە پرتەو کردە نوورانی
بت و بووتخانە هاتە لەرزە و ڕووی کردە وێرانی
بەجارێ دای بە دەم باوە، بیناغەی پووچی بەدنامی
گڕی بەر دایە ژینی بووتکەدە، یەک بارە سووتانی
***
مەهـ و خورشید، ئەدا پڕشنگی ڕووناکی بە ئایینت
بەسەر ئافاقی «مادا» پرتەو ئەفشان، نووری ئیمانت
جیهانی سەربەسەر پڕ کرد لە ئەنواری خودا بینت
شیعاری باوەڕی گۆڕی، بە جارێ عیلم و عیرفانت
نەوا پەردازە بولبول، بۆ دەمی غونچەی گوڵستانت
درەخشانە وەکوو ڕۆژ لاپەڕەی مێژوویی تابانت
***
بە سێ شت دانرا، بنچینەیی ئایین و تەعلیمت
بە «فکر» و «قەول» و «کردارە»، هەموو ئەرکانی ئایینت
سەراپا بوو بەساحەی عەدل و داد، مەڵبەند و ئیقلیمت
هەموو ئاساری کۆنی فورس و ئێرانمکان، زادەیی دینت
سزاوارە لەسەر سەر دانرێ نووسراوی «ئاوێستا»کەت
کە ئەو بوو هۆی نەجات و موجیدی عومرانی دونیاکەت