شەو
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
1230 مشاهده
خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خودا ناکەردە گیرا بێ، دوعای ناڵانی شەو
یاوەر و یار و ئەنیسم، ئاهـ و ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو
ئەشکی حەسرەت، لازمی جەمعی سیەهـ بەختانە هەر
شەونمی سوبحە، دەلیلی قەترەیی موژگانی شەو
هەرکە ڕووی تۆی دی، ئیرادەی بەیعەتی کرد ئافتاب
توڕەیی موشکینی تازەی کردەوە ئیمانی شەو
خەت ئەگەرچی هێرشی هێناوەتە سەر ڕوومەتت
حازرە ئەم ڕۆژە دەرچێ، بۆ شکستی شانی شەو
دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا
هەرکە ڕابوورێ بەدڵما سوحبەتی جارانی شەو
مونتەهای ئەم زوڵمەتی هیجرانە، ڕۆژی وەسڵ ئەبێ
ئاخری نووری شەفەق ئەڕژێ لە هەر دامانی شەو
«نووریتخلص» لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە
لای سەختی تەبعان مەحاڵە، ڕوخسەتی میوانی شەو