مەلی ئامال

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  983 مشاهده
لە شاخساری ژیان هەڵفڕی مەلی ئامال
لە خۆیەوە نەفڕی، بەردی دەستی نافامێ
لە ئاشیانەیەکی گەرم و گوڕ لەسەر هێلکە
هەڵیفڕاند و تەرەی کرد و دایە شەققەی باڵ
فڕی، نیشتەوە، ڕووی کردە چۆڵ و هەردە و یاڵ
هەموو جیهانی لەلا بوو بە ڕاوکەری خوێنتاڵ
هێلانە واز و پەرێشان، زەبوون و بێ دەرەتان
کەژ و چیا ئەگەڕێ، ناتەوان و سەرگەردان
هێلانەکەی هەموو ڕووخا بە گەردەلوولی خەزان
مەجالی هێندە نەدا، هێلکەیەکی هەڵبێنێ
بەنووکی جوانی دەنووک، ئاوودانی بۆ بێنێ
بکەونە باڵەفڕێ و سەرچڵی لە خەم ڕەخسان
ئەوانە وا ئەبنە هۆی فڕینی ئامالی
یەکێکی بێ دەرەتان و زەبوون و بێدەسەڵات
جەزای ئەمانە حەواڵەی زەمیری ئێوە ئەکەم
کە حوکمی بۆ بدەن، ئەی خوێندەوارانی بەرزی وڵات