چاو

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  557 مشاهده
شیعرم وەکوو زنجیرە شاخ، لووتکە لووتکە
هەتا بەرەوژوور بێتەوە
بەفری ئەوین دایئەپۆشێ و
لەبەر تەماشای گزنگما
سپی سپی ئەچێتەوە.
بەرەو باکوور
شیعرم هەڵمی زامەکانی گەرمەسێری کۆچکردووە
کەژاوەی بووکێنیی هەورە و
مانگی سووری، دوا شەهیدی
سلێمانیمکان تیا نووستوە.
بەرەو باکوور
شیعرم ئەڕوا
گڕە و ئەڕوا
خەمە و ئەڕوا
تا لەسەر «وانمکان» لا ئەدا و ئەچەمێتەوە
بە سەر پەنجەرەی نارنجیی بەربەیاندا
دائەبارێ و
لە چاوەکانی «دەرسیممکان»دا ئەتوێتەوە.
چاوی شیعرم
چاوی دایکم
چاوی دەرسیم
ئەو جۆگەلە ڕۆشنانەن
سەرچاوەیان وا لەناو دڵی بەفرایە و
بەفریش عەشقێکە ئەبەدی و
نابڕێتەوە!