قۆخ

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  498 مشاهده
لەبەر ئەوەی چاوەکانم
دوو دەنکە هەڵووژەی ڕەش بوون
وەختێ کە تۆ داوات کردن
یەکێکیانم دایە دەستت و
ئەوی ترم بۆ خۆم هەڵگرت!
ئەی کچەکە!
بەڵام دڵم هەر قۆخێکە
هەر یەکێکە
ئەی نازانی
ئەویش زووتر
لە بەرەبەیانی تەمەندا
کوردستانم پڕی پیا کرد
ئەو فڕانی
تۆ بزانە بەشت نادا!.