مودیری مەرگە
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
1021 مشاهده
«ئاڵ دی، ناحیەیی، مەرگە مودیری بە حوزوور،ترکی
ئۆڵدی، مەعمووری حەمیدییە، بە فەیزەش مەعموورترکی
هەر نەئێتمیش، ئیسە دەن، نەئیسە، غەریبلغنە ئیچونترکی
بەنا، لازم گێلیوور خاتری ئۆڵمەق نە، غودوور»ترکی
چونکه داماوی مەلازادەوو، قازیی وەقتە
لازمی زیمەتە بۆ ئێمە بە ئینساف و مروور
پێی بڵێن: هەستە، بڕۆ تاکوو نەهاتۆتە مەساف
نووکی خامەم، بە مەقامی غەزەب و قەهر و قوهوور
چاکە بۆ خۆی، بەئەدەب، ڕوو لە گورێزەکاو دەرچێ،
ئابڕووی خۆی بە گران دابوو، بە ئەرزان چووە ژوور
دەفتەری مەسرەف و سەرفی بە تەواوی داوە
مەرگەیی: خەسلەتیانە دەفرۆشن کچ و پوور
دوختەری شاهـ و گەدایان بە میسالی کەری دێز
دێتە مەیدانی زەمائیم، چ لە قورب و، چ لە دوور
فەرقیان بۆ نییە، هەر پارە بکا مادەوو، نێر
بێنی مشتی، پەرپشتی «ئەدەب»ە، عەینی قوسوور
یا ئیلاهی، تۆ و بە زات و شەرەف و نووری نەبی
چارەیی زایعە، دەربارەیی بێچارە «غەفوورتخلص»