سەردانی بابەکر ئاغا لە شاعیر
از کتاب:
            دیوانی میرزا غەفوور
        اثر:
                میرزا غفور (1870-1938)
        
             1 دقیقه
             1184 مشاهده
        
        
    کەس نەبوو ڕەنجی قەدەم بێنێتە خەراباتی «غەفوورتخلص»
لە هەموو دائیرە و سنفێ ڕەفیق و مەئموور
چی لە حیسشمەت کەم، ئەبێ؟ گەر؛ قەدەمی ڕەنج بکا
حاکم ئەمڕۆ بە عەدالەت لە جیهاندا مەشهوور
کەمترین خادەم و مەحسوبی غوڵامانی ئەتۆم
چ دەبێ؟ گەر نەزەرت بێ چوو سلیمان بە موور
دەفعەیێ؟ گەر بە عیادەت لە غۆڵامت پرسی
کە دەکەم سەرفی قدومت دوڕ و مەرجان بە کلوور
ئەو لەبەر خاتری یووزباشیترکی و من خاتری خۆت
بۆ هوما سایە، هەموو دەم هەیە گەر باز و عبوور
گەنجی قاروون چییە؟ بۆ سەرفی قدومی جانان
کە ببێ بەڵکوو دەبەخشم لە قدومتا لاهوور
وا ئیعادەی دەکەم ئەو چۆغەیی فەرتووتی عەتیق
کە گەلێ ناوشان و مل و قۆڵی دڕاوە بە ڕەروور
لازمە، بەڵکوو کە بیدەیتە غولامێکی فەقیر
چونکە بۆ من بەسە «میرزامتخلص» و بە لووتفت مەغروور
عەرزی موستەغنی بی ئەحواڵی گەدا چۆن دەکرێ
سەربەسەر خانە دەکا، ئەو بە قەناعەت خاپوور