سەردانی بابەکر ئاغا لە شاعیر

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  751 بینین
کەس نەبوو ڕەنجی قەدەم بێنێتە خەراباتی «غەفوورناسناوی ئەدەبی»
لە هەموو دائیرە و سنفێ ڕەفیق و مەئموور
چی لە حیسشمەت کەم، ئەبێ؟ گەر؛ قەدەمی ڕەنج بکا
حاکم ئەمڕۆ بە عەدالەت لە جیهاندا مەشهوور
کەمترین خادەم و مەحسوبی غوڵامانی ئەتۆم
چ دەبێ؟ گەر نەزەرت بێ چوو سلیمان بە موور
دەفعەیێ؟ گەر بە عیادەت لە غۆڵامت پرسی
کە دەکەم سەرفی قدومت دوڕ و مەرجان بە کلوور
ئەو لەبەر خاتری یووزباشیتورکی و من خاتری خۆت
بۆ هوما سایە، هەموو دەم هەیە گەر باز و عبوور
گەنجی قاروون چییە؟ بۆ سەرفی قدومی جانان
کە ببێ بەڵکوو دەبەخشم لە قدومتا لاهوور
وا ئیعادەی دەکەم ئەو چۆغەیی فەرتووتی عەتیق
کە گەلێ ناوشان و مل و قۆڵی دڕاوە بە ڕەروور
لازمە، بەڵکوو کە بیدەیتە غولامێکی فەقیر
چونکە بۆ من بەسە «میرزامناسناوی ئەدەبی» و بە لووتفت مەغروور
عەرزی موستەغنی بی ئەحواڵی گەدا چۆن دەکرێ
سەربەسەر خانە دەکا، ئەو بە قەناعەت خاپوور