دەردی سۆفیگەری دڵ
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
947 بینین
ئەی موسڵمانان عیلاجێکم بکەن شەیدایە دڵ
کوشتەیی خاڵی سیاهـ و پەرچەمی تاتایە، دڵ
والە و سەرگەشتە و، حەیرانم وەکوو مەجنوونکەس لە چۆڵ
عاشقی خاڵ و خەت و ڕووخساری مەهـ سیمایە دڵ
عیزەتی نەفس و حەیاتم بۆ نەماوە زەڕەیێ
مەست و مەدهۆش و زەدەی تیری مووژەی لەیلایە دڵ
چی لە گوڵشەن داوە، هەرکەس فیکر و هۆشێکی ببێ
مایلی گوڵ دەستەیی شاهی جیهان ئارایە دڵ
گەشت و گوڵزاری جیهان بێ سوودە، عەیش و لەززەتی
بەستەیی بەند و کەمەندی موشفیقی مەولایە دڵ
ئارەزوو ناکەم مەتاع و ماڵی دنیای دوون پەرەست
مایلی جام و سووراحی و بادەیی سەهبایە دڵ
شین و فەریادی سبەینانی هەدەر چوو عەندەلیب
خاڵە «میرزاناسناوی ئەدەبی»ش جانفیدایی کۆی شەهی بەغدایە دڵ