بۆ شێخ مەحموودی حەفید
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
920 بینین
ڕەفێقان ئێوە نازانن؟ لەبەرچی شاد و خۆشنوودم
«بحمداللهعەرەبی» کە مەحسوب و غولامی شێخ مەحموودکەسم
ئەگەرچی خۆ لە سایەی لووتفی باری و جەددی کاک ئەحمەد
ئەمن نیمە لە دنیادا بە کەس ئومێد و مەقسوودم
بە سووئیزەن مەڵێن: بۆ خاتری جیڤە و تەمەع وایە
بە قوربانی دەکەم سەرجوملە ماڵ و وجوود و مەجوودم
زەمانێکە بە جیددی، بوومە پابۆسی سەگی گەیلان
ئەویش لەو نەسلەیی زاتێکە، حوببی ڕەبی مەعبوودم
بەشارەت، کوا؛ لەوە خۆشتر لە زومرەی ڕێزەخوارانم
لە خۆشیدا چلۆن نەمرم، لە مەحسووباتی مەعدوودم
وەرن ئێوەیش، لە دڵ دەر کەن، خەیاڵی پووچی دنیایی
نیهایەت بێ سەمەر دەڕوا بە زایع عومری مەفقوودم
چ خۆشە فرسەتم بێ، بۆ زیارەت بچمە خزمەتیان
جەنبی غەوسی گەیلانی و مەلیک مەحموود ئەوە سوودم