مودیری مەرگە

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  1032 بینین
«ئاڵ دی، ناحیەیی، مەرگە مودیری بە حوزوور،تورکی
ئۆڵدی، مەعمووری حەمیدییە، بە فەیزەش مەعموورتورکی
هەر نەئێتمیش، ئیسە دەن، نەئیسە، غەریبلغنە ئیچونتورکی
بەنا، لازم گێلیوور خاتری ئۆڵمەق نە، غودوور»تورکی
چونکه داماوی مەلازادەوو، قازیی وەقتە
لازمی زیمەتە بۆ ئێمە بە ئینساف و مروور
پێی بڵێن: هەستە، بڕۆ تاکوو نەهاتۆتە مەساف
نووکی خامەم، بە مەقامی غەزەب و قەهر و قوهوور
چاکە بۆ خۆی، بەئەدەب، ڕوو لە گورێزەکاو دەرچێ،
ئابڕووی خۆی بە گران دابوو، بە ئەرزان چووە ژوور
دەفتەری مەسرەف و سەرفی بە تەواوی داوە
مەرگەیی: خەسلەتیانە دەفرۆشن کچ و پوور
دوختەری شاهـ و گەدایان بە میسالی کەری دێز
دێتە مەیدانی زەمائیم، چ لە قورب و، چ لە دوور
فەرقیان بۆ نییە، هەر پارە بکا مادەوو، نێر
بێنی مشتی، پەرپشتی «ئەدەب»ە، عەینی قوسوور
یا ئیلاهی، تۆ و بە زات و شەرەف و نووری نەبی
چارەیی زایعە، دەربارەیی بێچارە «غەفوورناسناوی ئەدەبی»