خزرە ئەفەندی

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 2 خولەک  768 بینین
ئەهلی مەرگە مەرگی خۆتان گەر بکەن مەنعی غەفوور
بێ نەوا، مسکین و کاسب، گۆشەگیر و بێ قوسوور
حەیف و شەرمە «خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی»تان بدەن بەو «دوونی»یە
ڕێزی «بێگانە»، ئەبەد ناگا بە ڕیزی خزمی دوور
»چەکمە ڕەق» حەقیە، کە چڵکاوخۆری «ئینگلیز» بێ دەبێ
یا: حەپەی بێ میسلی دێڵ، یان: وەکوو گورگ لوورەلوور
«موئمین»ە لای خۆی، لەسەر یەک «مۆمنە» ئەم کارەی کە کرد
چاوی هێندە قایمە و، نەیماوە قەت شەرمی حوزوور
دولبەر، مەحبووبە و دڵدار و هەمرازم بوو، ئەو
ئەو «مونەققەشدار»ە، بۆ کەوتۆتە گێژی سەلم وتوور
بۆ «ڕەدیف»ی مومسیک و تەحسلی ئیسلاحی تەڵەب
با تەڵەب کەم دوختەری بینباشیتورکی بیکەم لنگ لە ژوور
با وجوود سووچی نییە لەم ئەمرە بینباشی فەقیر
گوو بە ڕیشی ئابا و جەدی، «خزر»ە فەندی مەندە بوور
ئەو ئەبەن عەن جەدد، کە: «دابوون» پیشەیانە بۆیە کا
وەک نەبای دیبێ و نە باران «شار بە دەر بوو»ی شارەزوورشوێن
با: لە «خاسە»ی «خاسە» یان بەم، کاسەیان پێخوست بکەم
هەر لە «قۆریەشوێن» و «قەلعەشوێن»وە، تا «چەمچەماڵشوێن» و «شیوەسوورشوێن»
جووملە «کوونی» و «دوودەکی» و «گەواد» و «بێ شەرم و حەیان»
ماڵی عالەمیان لەلا؛ تاڵانە، میسلی کەلەپوور
یا ئیلاهی: بەندەیی پڕ جورم و عوسیانە غەفوور
تۆ ببەخشایی بە حەققی سوورەتی «تاها» و «تور»