لە وەڵامی نامەی بابەکر ئاغای پژدەردا
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
738 بینین
بە مژدەی سیحەتت جانا، ئەوەندە شادمانیم کرد
کە تەسویری حەیات و عومری تازە و جاویدانیم کرد
لە ئەحواڵم دەپرسن، من لە سایەی لوتفی مەولاوە
بیحەمدیللا لە دنیادا بە مەردی زیندەگانیم کرد
بە غەیرەز فیرقەتی دیداری یارانم ئەلەم نابێ
زەمانێکیش بە سەربەستی لە پژدەر حوکمڕانیم کرد
لەگەڵ هەرکەس کە هەمدەم بووم، بە یەکڕەنگی و مەردی بوو
ئەمێستاکە کە خۆم دەیڵێم، کەمێکیش کامەرانیم کرد
موڕەقەم نامەکەت بۆم بوو بە مایەی ئیفتخاراتێ
گەلێ پێم خۆش بوو ئەم حاڵە، بە عیزەت میهرەبانیم کرد
ئومێدم وایە، هەموارە لە تەحریرات قسوور ناکەی
کە عالەم پێم دەڵێن «میرزاناسناوی ئەدەبی» بە خامەی زەڕفشانیم کرد