لە تاوی ئێش و دووری تەلعەتی یار

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  293 مشاهده
لە تاوی ئێش و دووری تەلعەتی یار
چ غەمبارم چ غەمبارم چ غەمبار
لە تەن گیانم کە دەرناچێ لە هیجری
چ بێ عارم چ بێ عارم چ بێ عار
بە بێ دیداری ئەو لەم زیندەگیمە
چ بێزارم چ بێزارم چ بێزار
بە پەیکانی موژەی بێ ڕەحم و خوێنڕێژ
چ زەخمارم چ زەخمارم چ زەخمار
بە ئیستغنای ئەو شۆخە ئەزانن
چ بیمارم چ بیمارم چ بیمار
مەزاقی دڵ ئەڵێ لەم جەورە هەی داد
چ پڕ ژارم چ پڕ ژارم چ پڕ ژار
وتم «زاریتخلص» ئەتۆ چۆنی؟ وتی وەی
چ ئەفگارم چ ئەفگارم چ ئەفگار