ئامۆژگاری پیاوی تەجرەبە کار

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  550 مشاهده
ئامۆژگاری پیاوی تەجرەبە کار
بگرە گوێ ئەی برادەری هۆشیار
مەکە پەروەردە تۆوی ڕەنج ئاوەر
ڕیشەیێ سەوز کە، کە بگرێ بار
سەگ لە درگای خاوەنی خۆیا
بکەوێ چاکە عاجز و مل خوار
چاوەڕێ بۆ نەوازشی ئاغای
کە لە فەزڵی بێت بەرخوردار
بگەڕێ کووچە کووچە و ماڵە و ماڵ
ئەیدەنە بەر پلاری بەرد و دار
کونجی تەنهایی بگرە ئەی «زاریتخلص»
وا لە تەنهائیا گوڵی بێ خار