ئامۆژگاری پیاوی تەجرەبە کار
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
515 بینین
ئامۆژگاری پیاوی تەجرەبە کار
بگرە گوێ ئەی برادەری هۆشیار
مەکە پەروەردە تۆوی ڕەنج ئاوەر
ڕیشەیێ سەوز کە، کە بگرێ بار
سەگ لە درگای خاوەنی خۆیا
بکەوێ چاکە عاجز و مل خوار
چاوەڕێ بۆ نەوازشی ئاغای
کە لە فەزڵی بێت بەرخوردار
بگەڕێ کووچە کووچە و ماڵە و ماڵ
ئەیدەنە بەر پلاری بەرد و دار
کونجی تەنهایی بگرە ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی»
وا لە تەنهائیا گوڵی بێ خار