لە دایرەی ئیتاعەت ئەولاد پای کە نا دەر

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  605 مشاهده
لە دایرەی ئیتاعەت ئەولاد پای کە نا دەر
کوڕ بێ ئەبێتە کوڕڕە، کچ بێ ئەبێتە عەنتەر
ئاداب و خووی شیرین، شەیتان ئەکاتە ئینسان
فیز و هەوا و توندی ئینسان ئەباتە کن کەر
ئەخلاقی چاکە ڕۆڵە ئاساری ئادەمییەت
نەک کەوشی برقەدار و کەوا و کۆت و مێزەر
جوانی ئەم زەمانە وا تێدەگەن کە ئەخلاق
شەڵوار و کۆتی جوانە و تەرتیبی زوڵف و مووی سەر
سمێڵ مەتاشە کاکە بتاشە خووی پیست
لووسی بە کار نایێ ئادابی چاکە جەوهەر
گوم بوو حەیا و عیففەت ئەدەب نەماوە شۆنی
کەماڵە بێ جەماڵە، بێ فەرقە بەرد و گەوهەر
«زاریتخلص» لەمانە مەدوێ نەماوە حیسسی بیستن
ئەکەویە بەر لەقە و گاز بڕێک، ئێستر و کەر