گلەی نووسی لە دارێکی کوهەن بەر
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
531 مشاهده
گلەی نووسی لە دارێکی کوهەن بەر
بە شەرحێ وەک دەڵێ پیری موکەددەر
جواوی داوە پیرانە بە نەرمی
وتی ئەی نووری چاو ئەی ئەفسەری سەر
گڵۆکێ بووی بە سەرمۆ هەر وەکوو تاج
گیانێ بووی لە خاترما مسەووەر
بە هۆی تۆوە گەلێ پرژی شکانم
پلاری دار و بەردی ئەهلی مەعبەر
گەلێ گەرمی و سەردیم ئیختیار کرد
کە بەڵکوو میوە شیرین بێت و دڵبەر
زەمانی نوخشە هات و خەرمەنم دی
بڕێ خاشاک و خۆڵی میحنەت ئاوەر
«ان اشكرعربی» کوا؟ لە «و احفضعربی» بۆ نەما ناو
مەگەر بەربادە دین «الله اكبرعربی»
مەکە مەفتووح دەم بۆ ڕەنجشی باب
بە «فتحهعربی» و «ضمهعربی»یه فەرقی «كُرعربی» و «كَرعربی»
«نه ما را در میان عهد و وفا بود؟فارسی»
بە قەولی «مصلح الدینشخص» هونەروەر
«جفا کردی و بد عهدی نمودیفارسی»
فریبت خوارد ئێمەت کرد موکەددەر
«کنونت گر سر صلح است باز آیفارسی»
سەڵاحەت ئێسە خۆشە مەیخە مەحشەر
«کزان محبوبتر باشی که بودیفارسی»
بە گەردێ نابێ دەریایێ موغەییەر
لە بەر تۆ بوو قڕەی «زاریتخلص» ئەوێستەش
وەرە ئەو نووری چاوەی بووی لە مەوبەر