بەهار هات و لەشکری زسان کەوتە بەر

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  509 مشاهده
بەهار هات و لەشکری زسان کەوتە بەر
گورزی شەماڵ و نێزەی خورشیدی شوعلەوەر
ڕەحمی بە حاڵی تینوانی ئەم بەهارە کرد
باری بە بارشێکی موفەسسەڵ نە موختەسەر
دوێ غونچە لە باغا کز و بێ ئاب و ناتەوان
دەم پڕ لە خاک و خۆڵ و خەفەتبار و قوڕ بەسەر
«امروز حمد خدا با هزار دلبریفارسی
خندان و شاد و قبای زمردی به برفارسی»
وەک مانگی دڵ ئەفرۆز لە بورجی شکۆفەوە
دەرهاتووە بێپەردەیە ڕوخساری کەوتە دەر
دەم پڕ لە شوکری خوایێ کە بە بارانی ڕەحمەتی
ڕەنگی بەهەشتی گرتووە سارا و دەشت و دەر
یانی، ئەخاتە حیرەت و دەریای جەهلەوە
نەققاشی سونعی بە ئارایشی سەمەن بکا نەزەر
کێ سۆسەنی ڕازانەوە بەم شێوە دڵ ئارا
زوڵفی بە شانە کردووە دەڕژێتە سەر کەمەر
کێ قەندی دا بە چۆنەر و هەنگوینی دا بە هەنگ
زەهری بە مار دا و حەلاوەت بە نەیشەکەر
ئاساری سونعی زاتی بێ میسالی بارییە
ئەنواعی نەقش و ڕەنگ، بۆ و لەززەت و سەمەر
تا ئەمری ئەو نەبێت لە گوڵزارەدا چلۆن
لالە کڵاوی لەعلی بەدەخشان ئەنێتە سەر
ئەم هەموو عەجیبەی لە نەبوون ئافەریدە کرد
بێ مادە و بێ کۆمەک و تەدبیری کاریگەر
تەدبیری کێیە گیانە بە غەیری خودای پاک
تەغییری فەسڵەکانی ڕۆزگاری دەورەدەر
کۆتا کە «زاریتخلص» بەسە ئەم قەسیدەیە و بڵێ
یاڕەببی هەر ئەتۆی خوداوەندی بەحر و بەڕ