ئاسمان تەختی وەکوو بەختم ببێ زێر و زەبەر

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  608 مشاهده
ئاسمان تەختی وەکوو بەختم ببێ زێر و زەبەر
خۆشیەکی پێ نەدام ئیللا غەم و خوێنی جگەر
دەست بەردارم نەبوو باری غەمی خۆ بنمە کۆڵ
سەنگی باری زەحمەتی، دنیایەکی هێنامە سەر
ئای بۆ یارانی حەسرەت پەروەر و غەم ئاشنا
خاتر ئازوردە بە ناکامی لە دنیا چوونە دەر
کۆچی هاوماڵان ڕووخانی بناغەی زیندەگیم
ڕۆیین و لایانەوە بۆ کەس نەهاتۆ یەک خەبەر
دیدەنی یارانی ڕۆیشتوو بە دڵما هات و چووم
دیم هەموو خەوتوون ئەمما خەوتوویەکی قوڕبەسەر
بێ سەرین و دۆشەک و بێ لێفە و بێ تەختخاب
بێ ڕەفێق و هەمسەر و تەنها، غەریب و دەربەدەر
هۆشیار و بێ سەدا خاڵی لە عەرز و بێ جواز
ساکن و بی جووڵە، چاوەڕوانی ئیعلانی سەفەر
بێ تەماشا کە لە تۆی خاکا بە تۆی لەش خەوتوون
سەد هەزاران نازک ئەندامانی قامەت نەیشەکەر
یەک نموونەی تەلعەتی ئەو خەوتوانەن بێ گومان
ئەم هەموو غونچە جوانانە لە خاکۆ دێنە دەر
ئەو ڕەفێقە دوێ وەکوو بولبول بە سەد نەوعی دەخوێند
ئێسە مات و بێ سەدا، بێ نوتقە وەک نەخشی حەجەر
هەر وەکوو ئاشێ کە ئاوی کەوتبێ بێ جووڵە مان
ڕەنگ پەڕیو، ئەعزا هەموو بی زەربەتی تیر و تەبەر
گوێ نەبیس و چاو بێ نوور و زبان بێ هێز و لاڵ
ئەم هەموو جیرانە نەزدیکە لە یەکتر بێ خەبەر
ئاقڵانی دەهر لەم گێژاوەدا سەرلێشەواو
هیچ کەسێ نەیزانی ئەم ڕۆحە چلۆن ئەڕواتە دەر
هاتە ئاخر عومرم و فیکری دەلیلێکم نەکرد
تازەگی وا دێتە گوێم ئاوازی «كَلَّا لا وَزَرعربی»
ڕۆزگار و عومر بەم جۆرە کە بێ میهر و وەفان
بۆ بە غەفڵەت ڕایئەبوێری بەشەر نی تۆ مەگەر
غافڵی تاکەی کە هەر ڕۆژێ ئەبینی سەد سوار
بۆ وڵاتی بێ دەنگی لەم شارەوە ئەڕواتە دەر
بەهـ چ موڵکی بێ شەڕ و شۆرە لەوا یەکسانە خەڵق
شاهـ بێ تاج و گەدا بێ باج و قازی بێ نەزەر
عیللەتی فەوز و شەقا غەیری عەمەل چی دی نییە
بۆ بەهەشتە ڕەهنوما، چاکە و خراپە بۆ سەقەر
تۆشەیێ ئامادە کە و ئامادە بە هاکا درا
ئاگەهی کۆچت بە دیوارا لە هەر کووچە و گوزەر
بۆ لە خەو ڕاناپەڕی ئەی دڵ کە لەرزەی خستە ئەرز
«اقترابی ساعت و ئيعلامی وانشق القمرعربی»
گیانی من مەشغووڵی کارێ بە بەرێ با، تەمبەڵی
غەیری ڕووزەردی و سەرداخستوویی نادا سەمەر
باغی تەقوا ئاودێری کە هەتا هێزت هەیە
ڕیشەیی تاعەت بە قووەت کە و بڕۆ بێ دەردی سەر
بۆ ئەوەی لەو ڕەحمەتە بێ ئینتیها بێبەش نەبی
دەس بە تەقوا بگرە تا لەم غەفڵەت ئاوا ئەچییە دەر
هیچ دەست ئاوێزێ ئیللا ڕەحمەتی باری نییە
هیچ دەستگیرێ نییە ئیللا خودای دادگەر
«زاریاتخلص» بێ پشتیوانی لوتفی «رب العالمينعربی»
بۆ منی بێ تاعەت و نامەسیا «اين المفرعربی»