خۆشە پێم شیددەت بسێنێ دەمبەدەم خوێنی جگەر
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
506 مشاهده
خۆشە پێم شیددەت بسێنێ دەمبەدەم خوێنی جگەر
بەڵکوو ڕۆژێ بۆ مداوا ئەو تەبیبەم بێتە سەر
خاکی ڕێگاکەی بە برژانگم ئەماڵم تا نەگا
وەختی هاتوچۆ لە خار و خەس بە دامانی زەرەر
سورمەیێ بۆ بینشی چاوانی من دەس ناکەوێ
چاکتر لەو خاکە ئەو پاکە بە سەریا کا گوزەر
غونچە بۆ بینینی ڕوخساری کە چاوی هەڵبڕی
وا خەجاڵەت بوو بە شێتی کێو و هەردی گرتە بەر
حەسرەتی حوسنی وەکوو ئاور لە جەستەی بەر بووە
شەمع بۆیە وا ئەسووتێ ئەووەڵی شەو تا سەحەر
تۆ کە سۆزێکت لە شەوقی شەم لە خاتردا نییە
مەنعی پەروانە لە سۆزش بۆ ئەکەی ئەی بێ خەبەر
وا خەیاڵی حاڵی ڕوخساری پەشێوی کردووم
نیمە فکر و بیر و هۆشی ئیمتیازی پا لە سەر
چون تەوافی کەعبەیی دیدارە ئاواتم ئەڵێم
من چ دەربەستم کە سەد دەردی گرانم بێتە بەر
«زاریاتخلص» بێ ڕەنج گەنجی ئارەزوو دەس ناکەوێ
خەرمەنی مەقسوود کەی دەس کەوتووە بێ دەردەسەر