گێژەڵووکەی پایزە یا خۆ تەپ و تۆزی دڵم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  564 مشاهده
گێژەڵووکەی پایزە یا خۆ تەپ و تۆزی دڵم
وا هەوا تاریکە ناناسم نیشانی مەنزڵم
بەم هەوا تاریکە لەم وێرانەدا سەرگەرمی چیم
وەی چ بێ فیکر و چ بێهۆش و چ گێژ و غافڵم
کاروان وا تێپەڕی ڕۆیشت و نازانم ئەمن
لەم گوزەرگادا خەریکی چیم و بۆچی ماتڵم
جەژنی کۆچی ڕۆژووە ئەو کەسانە وا بە قەدر
مانگی ڕۆژوویان ڕەوانە کرد بێ نەقسی زوڵم
جا بە ئەمنی ڕووسیا چی! جەژنی وا گەورە و بەڕێز
هەر بەزم، پڕ بێ لە بێعاری لەوێدا داخڵم
نەوبەهاری زیندەگی کۆچانی کارێکم نەکرد
حەسرەتا بۆ زیندەگانی بێ بەر و بێ حاسڵم
مەدرەسەی ئەقڵم نەدیوە وا لەڕێما سەد گرێ
ئاهـ بۆ ئامووزگارێ وا کە حەل کا موشکوڵم
کەسبی ئینسانی بە شاگردی ئەقڵ ئەکرێ ئەگەر
نەبمە شاگردی لە کوێ ئینسانم و کەی ئاقڵم
شوێنی زانایێ نەکەوتم فێری زانستێ ببم
ئەی خودایا ئەم نەزانیمە نەبێتە قاتڵم
عومرم ئاوا گەر بە غەفڵەت بگوزەرێ وا تێئەگەم
تا درێژتر بێ زیاتر جاهیل و ناکامڵم
خەستەگی بۆ کاری دنیایی، لەجەستەمدا نییە
چی لە ئەمری دینەدا، بێ تاقەت و بێ تامڵم
بەرگی تەقوا وا دڕا، پینە لە تاقەتدا نەما
گەر شەمی «لاتقنطواعربی» شۆڵە نەخاتە سەر دڵم
«زاریاتخلص» ڕاست ئەوێ بێ ئاوری تۆبەی «نصوحعربی»
لەم تەنوورە سەردەدا قەت پوخت ناوم، ناکوڵم