بێ ڕەفێق و غەریب و بێ یارم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  587 مشاهده
بێ ڕەفێق و غەریب و بێ یارم
عاجز و دڵشکاو و غەمبارم
وام لە ناو دەستەیەکی وەحشیدا
وا لەگەڵ عەمتەرا سەر و کارم
لەگەڵ ئەم قەومەدا ئیلاهی چۆن
زیندەگانی بکەم چییە چارم؟
دەستەڵاتم نییە بە سەگ بێژم
چغە... لەم زیندەگیمە بێزارم
نییە ڕۆژێ لە کاری بیدعەتیان
دەشت و دەر پڕ نەکات هاوارم
ڕەشبەڵەک حەجی ئەکبەرە لایان
گەر بڵێم وا مەکەن وەکوو خارم
لە دڵ و جەرگیان هەڵئەچەقێم
بێ شعوور و نەفام و هارم
دین لە لادێ نەماوە ئاساری
وا مەزانن درۆیە گوفتارم
کوفر ئەڵێ موشتەریم بێ حەدە
دین ئەڵێ ئاهـ بێ خەریدارم
وتم بۆ لا ئەدەی لە ڕێ کاکە
وتی چ بکەم بە نەفسە هەوسارم
وتم بێ دایرەی ئیتاعەی هەق
وتی بۆ نابی دەست بەردارم
پیرەدایک ئەڵێ بە قەولی مەلا
تێک نابێ بچێت ڕەفتارم
ڕەسمی باپیرەکان تێک مەدەن
ئەو نەزانە ئەمن خەبەر دارم
بەندەیی نەفسم و قسەت لەغوە
مەدە بێ سوود «زاریتخلص» ئازارم