سموومی شارەزووری هیجری تۆ ئەی گیانی شیرینم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  587 مشاهده
سموومی شارەزووری هیجری تۆ ئەی گیانی شیرینم
هەڵیقرچان و برژانی دڵی پڕ ئێش و غەمگینم
فەلەک ڕێگای دیداری نەدامێ عومر دوایی هات
چییە تەدبیر تا فرسەت بدا ئەمجارە بتبینم
هەنگاوێکی خەیاڵی ڕوو بە مەتڵەب گەر هەڵێنم، چەرخ
هەزاران خاری مانیع ساز ئەکا ئەیکاتە پەرژینم
لە کوورەی ئیشتیاقا وا تواوە مەغز و ئێسقانم
تەماشا کە چ ڕەنگ زەرد و لەڕ و بێ هێز و بێ تینم
قەدیمە سۆزی سینەم ئادەم و حەوا لە خەودا بوون
کە ئوستادی ئەزەل ئەم دەرسی شەوقەی کردە تەڵقینم
مەگەر ساقی لە من تۆراوە، بەر ناکات بەم لاوە؟
بڵێ خۆ کووپە نەڕژاوە بە جامێ بات تەسکینم
بە یاری مەی نەبێ تەی نابێ ئەم دەشتە خەتەرناکە
بدا بەو بادە تەخفیفێ، بە وەزنی باری سەنگینم
لە زیندانی تەنا، دڵ دەرپەڕی ڕووی کردە باغی ڕووت
ئەڵێ مەجزووبی دانەی خاڵ و داوی زولفی موشکینم
گەدایێ ڕووت بووم ئەمما لە سایەی نەرگسی تۆوە
ئەوێستا خاوەنی بەرگی بە خوێنی دیدە ڕەنگینم
بە هۆی بەرقێ درەخشاوە لە بەدری تەلعەتت ئەمشەو
هەموو عالەم ئەزانێ هەمدەمی مەجنوونی مسکینم
غوڵامی هیممەتی شەوقم کە بێ گەنج و سپا خاوەن
وڵاتی شاممکان و هیندوستانمکان و میسرمکان و چینمکان و ماچینم
بە یادی دوڕفشانی لەعلی ڕۆح ئەفزات سەرگەرمی
تەنینی پەرنیان و نەزمی گەردنبەندی پەروینم
خەیاڵی دڵبەرم «زاریتخلص» کە هەمدەم بێ چ دەربەستی
پەشێوی حاڵ و ناڕێکی وەسیلەی لازمەی ژینم