نامەی دڵ ئاوێزت هات نامە سەر چاوی کوێرم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  592 مشاهده
نامەی دڵ ئاوێزت هات نامە سەر چاوی کوێرم
گەشاوە بەرگی سیسی گوڵاڵەی گەرمەسێرم
هەم دڵ ڕۆشن بوو هەم چاو هەم قامەتی چەوتم ڕاس
عومرێکی تازەی بەخشی بە گیانی لەمان تێرم
خودا بۆچی نەکریا بینێرێ وەک نووسیبووی
«دوو سێ شێعرم بۆ نووسی نەکرا ئێسە بینێرم»
چییە وەفا بەو عەهدە بفەرموون بەم زوانە
هەر ئەوەندە چاوەڕێم ڕۆژ بە ئەنگوس ئەژمێرم
ئەی بەحری پڕ لە گەوهەر شەپۆلێ با بێتە دەر
دوڕڕی مەقسوودی وەختم بە تاڵی ڕانەبوێرم
ساقی بێنە ئەو ئاوە کە خزرم وەعدەی داوە
بەڵکوو حەڵقەی ئەم داوە لە پای خاتر دەربێرم
ئاوری ئینتیزاری بەربووە لە جەستەی «زاریتخلص»
بە لوتفێ دەفعی ئازارم بکە با گیان بسپێرم