چییە ئەم شیوەنە؟ ئەی دڵ مەگەر جۆشاوە بەحری غەم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  658 مشاهده
لە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «حاجی شیخ بهاالدینشخص» کوڕی بەهەشت مەقام «حاجی شێخ عبدالقادری حسینیشخص» جنت دەڕەدا وێژراوە.
چییە ئەم شیوەنە؟ ئەی دڵ مەگەر جۆشاوە بەحری غەم
کڵاوەی کێوەکانی کوردستانی ئێمە گرتی تەم
زسانی بێ مرووەت هەڵمەتی هێنا و ئەشکێنێ
لە باغی پیاوەتیدا سەروەکانی دڵگوشا دەم دەم
بڵێ پەروانە بێ پەڕ بێت و سۆزی دڵ وەبن گڵ خا
کە خەندەی بەزمی یاران بوو بە گریان و کوژاوە شەم
ئەسەف سەرچاوەکانی وەرع و تەقوا ئاوی وا ڕۆچوو
تەڕی دەس ناکەوێ یەک قەترە یاڕەب دەم بە چی تەڕ کەم
ئەوانەی وا بە نۆبەی خۆ ئەڕۆن و ئێمە جێ دیڵن
بەقوڕ پێوان ڕێگەی هاتنۆیان نادرێ یەک دەم
وەرن بۆ غەفڵەتی خۆمان و مەحڕوومی لە تۆشەی ڕێ
بە سەردا کەین خاشاکی قوڕی خاکی بە دەستی جەم
سولەیمان وا لە کوێ؟ بادی سەبا بوو هەڵگرێ فەڕشی
سکەندەر کوا و دارا کوا، وا لە کوێ کەی و کوا جەم؟
تەریقی ڕاس و چەپ مەعلوومە بۆ شاهـ و گەدا وەک یەک
ئەتۆش سەرپشکی کامیانت ئەوێ ئەویان یا هەر ئەم؟
ئەگەر«من شاء فليؤمنعربی» لەگەڵ «من شاء فليكفرعربی»
بەرابەر بگری موختاری بەشت لەو هەڵگرە یا لەم
بە مەرگی ناگەهی «حاجی بهاء الدینشخص» شادی لێم
ئەکا دووری وەکوو ئاهووی سەحرایی لە ئادەم ڕەم
بەسەر ئەودا و ئێمەشدا ببارێ ڕەحمەتێکی وا
کە مەشموولی تکایێ بین ئەیکا حەزرەتی خاتەم
لە جوملەی «جوش غمحساب ابجد: (بە حیسابی ئەبجەد) = ١٣٤٩» تاریخی فەوتم ساز دا چونکە
ئەوندەم غەم لە دڵدا کۆیە دەرکی غەیری غەم ناکەم
دەخیلم «زاریاتخلص» لاڕێ مەڕۆ با داوێنت نەگرێ
دڕووی داری موغیلان یا ددانی ئەژدها و ئەرقەم