گەر وەکوو عیسا بچینە ئاسمان

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  541 مشاهده
گەر وەکوو عیسا بچینە ئاسمان
قەورە خەوگا بۆ خراو و خاسمان
داد لەم کردارە لار و ناڕەوا
وەی لە گوفتەی ناحەز و ناڕاسمان
ئا ئەمە کەی غیرەتە بۆ ئەهلی دین
خاوەنی دڵمانە «الخناسمانعربی»
یادی «ئاخر» خۆلە خاتردا نەما
غەرقی دنیایە هەموو حەوواسمان
وەک لە بازاڕا لە مزگەوتیشەدا
زیکری دنیایە تەواوی باسمان
من کە شێتم تۆ خودا پێمی بڵێ
کێیە حەقگۆ کامەیە حەق ناسمان
ئاهـ «زاریتخلص» موشکڵە ڕێگەی نەجات
گەر نەکا لوتفی ئیلاهی پاسمان