بە شۆڕی موددەتێ دڕیا کەوامان

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  295 مشاهده
بە شۆڕی موددەتێ دڕیا کەوامان
لە حەد دەرچوو ڕەوییەی ناڕەوامان
لە داخا داوێنی شۆڕم بە مێقڕاز
بڕی تا وشک بێ ڕیشەی هەوامان
بڵێ «زاریتخلص» نەکەن ئەم دوکتورانە
عەلاجی ڕۆح و زامی بێ دەوامان