بە شۆڕی موددەتێ دڕیا کەوامان

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  315 بینین
بە شۆڕی موددەتێ دڕیا کەوامان
لە حەد دەرچوو ڕەوییەی ناڕەوامان
لە داخا داوێنی شۆڕم بە مێقڕاز
بڕی تا وشک بێ ڕیشەی هەوامان
بڵێ «زاریناسناوی ئەدەبی» نەکەن ئەم دوکتورانە
عەلاجی ڕۆح و زامی بێ دەوامان