گەر وەکوو عیسا بچینە ئاسمان

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  581 بینین
گەر وەکوو عیسا بچینە ئاسمان
قەورە خەوگا بۆ خراو و خاسمان
داد لەم کردارە لار و ناڕەوا
وەی لە گوفتەی ناحەز و ناڕاسمان
ئا ئەمە کەی غیرەتە بۆ ئەهلی دین
خاوەنی دڵمانە «الخناسمانعەرەبی»
یادی «ئاخر» خۆلە خاتردا نەما
غەرقی دنیایە هەموو حەوواسمان
وەک لە بازاڕا لە مزگەوتیشەدا
زیکری دنیایە تەواوی باسمان
من کە شێتم تۆ خودا پێمی بڵێ
کێیە حەقگۆ کامەیە حەق ناسمان
ئاهـ «زاریناسناوی ئەدەبی» موشکڵە ڕێگەی نەجات
گەر نەکا لوتفی ئیلاهی پاسمان