لە عالەمدا لە شوومی بەختی ڕەشمان
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
528 مشاهده
لە عالەمدا لە شوومی بەختی ڕەشمان
هەناسەی سەرد و باری دەردە بەشمان
بەبار و سیسە هەر وەک کارەبای زەرد
لە بێ تێراوی وەک لەعلی حەبەشمان
ئەوندە عاجزم وەختە فەرامۆش
بکەم ڕەسم و ڕەوییەی پەنج و شەشمان
بە فەزلت یا ئیلاهی مەرحەمەت کە
دەوایێ بۆ دڵی پڕ غەلل و غەشمان
بە ناکامی هەتاکوو کەی بسووتێ
شعوور و بیر و قەلب و ڕۆح و لەشمان
لە توندی باد و جەوری ڕۆزگارە
تەپ و تۆزاوییە ڕوخساری گەشمان
مەگەر لەم بەندیخانەیدا بە مردن
دوایی بێت ڕەنج و کەشمەکەشمان
ئەگەر باوەڕ بە پڕ دەردیم ناکەی
ببینە پا و دەستی پڕ قەڵەشمان
ئومێدم وایە «زاریتخلص» لێرە بەولا
پشوویێ با دڵی ڕاحەت نەچەشمان