بێ ژمارە میوەدز، بۆ باغ پەرژینێ نەکەین؟
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
514 مشاهده
بێ ژمارە میوەدز، بۆ باغ پەرژینێ نەکەین؟
بۆ دڵی خاڵی لە شەوقی ئاشنا شینێ نەکەین
ئاشنایی دەستەیی حەق ئاشنا بۆ فڕدرێ؟
بۆچی تەرکی سوحبەتی بەدبین و بێ دینێ نەکەین
داوێنی مەجنوونشخص ئەگەر دەستی ئومێدی پێ نەگا
بۆ ئەبێ لەم ڕێگەدا تەقلیدی شیرینێ نەکەین
وامەزانە قەت بچێژێ زاری دڵ مەززەی موراد
گەر قبووڵی ئێش و زەخمی نیشی هەنگوینێ نەکەین
وەعز نادا بەهرە، بێ تەقسیرە قیل و قال ئەگەر
پەیرەوی ئایینی حەق و ئەهلی ئایینێ نەکەین
بۆ وەبەر گورزی نەسیحەت دەین دنیایێ وەلێ
نەفسی بێ هەوساری خۆ تەعلیم و تەڵقینێ نەکەین
شەرمەساری بار ئەدا، ئامۆژگاری تاوەکوو
خۆ لە ئەنجامی ئەوا، مەردانە کۆشینێ نەکەین
لەم شەوی تاریکەدا تاکەی لە قوڕدا هەڵچەقین
بۆ ڕەفێقی ئافتاوێ، مانگێ، پەروینێ نەکەین
دەرد و داغێکی عەجیبە و حەسرەتی بێ حەد ئەگەر
لەم بەهاری عومرەدا ئەی «زاریتخلص» گوڵچینێ نەکەین