تۆ نەبووی، بووی و نابیت و ئەبیتۆ، دوا نەبوون
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
601 مشاهده
تۆ نەبووی، بووی و نابیت و ئەبیتۆ، دوا نەبوون
بگرە گوێ بۆ بیستنی «كلٌّ الينا راجعونعربی»
عالەمێ فەرمانبەری تۆ و ئەتۆ فەرماننەبەر
وای ئەگەر گوێ شل نەکەی بۆ «يا عبادی فاتقونعربی»
جەهلە سەرپێچی لە ئەمری پادشاهێکی وەها
هەرکە نەتوانێ لە موڵکی یەک قەدەم بچیە بیروون
بۆ لە کۆچی ڕۆح ناکەن بەرگری ئەوساعەتە
دێتە دەر دەڕوا و «انتم حينئذ تنظرونعربی»
بۆ ئەبەد مانی بەشەر دەس ناکەوێ ڕێ، ڕاکە زوو
سەر شەقامی ڕاسی حەق «السابقون السابقونعربی»
وا بە کۆڵی تۆوە ئەوبارەی کە ئەرز و ئاسمان
تاقەتی هەڵگرتنی ئەویان نەبوو ژێری نەچوون
ئەی لە بێ سەبری درووس کریاوی، نادانی شەروور
نائەمینی کردنت بەم بارە بێدادێکە ڕوون
هەم لەگەڵ خۆت هەم لەگەڵ ئەو عالەمەی تێدا ئەژی
پرسیارت لێ ئەکەن حەتتا لە پەنهانی دەروون
بەم هەموو نادانی و بێ سەبری و بێ هێزییە
بۆ ئەبێ یاغیگەری پیشەی بێ ئینسانی زەبوون
هیچ تێفکریوی ئەو وەختەی ددانێ دێتە ئێش
زیندەگانی تاڵ ئەبێ نامێنێ ئارام و سکوون
سەبری ئەییووبی دەوێ هەڵگر، هەتاکوو ئاقیبەت
وەرگری مشتێ لە خەرمانی «يوفی الصابرونعربی»
وا لەگەڵتا کیسەبڕ، ئاگا بە تاڵانت نەکا
فێڵە بازە، خایەنە، غەددارە، مەککارە و چەتوون
دایەنی هیممەت بەلادا کە، مەترسە، ڕاهی ڕاست
بگرە بەر تا مەنزڵی خاڵی لە خۆفی «آمنونعربی»
لەم لەوەڕگادا ئەوی لاچوو لەبەر چاوی شوان
گیری چنگاڵی دڕندەی تووڕە و بێ ڕەحم بوون
بۆ لە ڕیزی شارەزایانا ئەوێسی «زاریتخلص»یا
یانیها نەتبیستووە مەیڵێن ئەوی «لاتفعلونعربی»