بە هەر دوو دەس ئەبێ بۆ قوڕ نەپێوین

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  631 مشاهده
بە هەر دوو دەس ئەبێ بۆ قوڕ نەپێوین
بە سووڕەت ئادەمی و کردە دێوین
لە دەشتی بێ شعووریدا بەرەڵڵا
لەگەڵ جەهلا برایەکی حەسێوین
ئەبێ بۆچی لە جێگەی چاکەدا گوم
لە هەرلا بیدعەتێ بکرێ لەوێ وین
ئەگەر ژن نین و پیاوێکی بەڕاسین
لەگەڵ یەکدا ئەبێ بۆ وەک هەوێ وین
بە قانوونی مرووەت یەک بەیەکمان
سزاواری تف و تانە و جنێوین
مەلا! بۆ ئەونە سەرگەرمی بە دنیا
خەلیفە بۆ ئەوەندە شێوە ڕێوین
چییە ئەم قوولە قوولە کاکە دەروێش؟
لە نەورۆزۆ هەتا زستان کێوین
بە دڵتانا خودا کەی دێت سۆفی
سەراپا غەرقی دەریایی پەشێوین
خەیاڵی پاسی ئەنفاست محاڵە
بە ئەحوالی بەتاڵۆ و پای چێوین
بە تەقوا مامە حاجی! نەک بە مێزەر
لە حەیوانات ئەبێ ئێمە جوێ وین
بە گشت ئەعزا خەریکی شوغڵی دنیا
وەلێ بۆ دین موویێ نابزێوین
بە غەیری کردە، نیمانە ڕەفێقێ
لە وەختێکا کە بۆ مەحشەر بەڕێ وین
مەکەن بۆ ماڵی دنیا کلکە سووتێ
هەتاکەی مەسخەرەی ئێرە و ئەوێ وین
ئەگەر هەر مێزەرێکی زەردە حەجمان
موکەللەف بۆ بە خەرجی زێڕ و زێوین
کەتانێ زەردی قیمەت، سێ پەنابات
لە سەر ئاڵێنە گەر حاجی بە نێوین
مەڵێ خەرفاوە «زاریتخلص» شێتە دێژم
لە سەر ئاوین ئەمما وشک لێوین