خەجاڵەت نابی ئەی دڵ وەک مناڵان

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  532 مشاهده
خەجاڵەت نابی ئەی دڵ وەک مناڵان
بە خۆڕایی ئەدەی عومرت بە تاڵان
بە خۆڕایی ئەتۆ توونیت، هۆشت
بە خۆتۆ بێ، مەچۆ ڕیزی بەتاڵان
کەڕی، نابیسی دەنگی «بمپەرستن»
پەیاپەی دێتە گوێی ساحیب کەماڵان
تەکانێ دە بە دووی خاوەن دڵانا
بڕۆ بێ دەر، لە حەڵقەی بەد خەیاڵان
پەرێشانی بە ئەحواڵت ئەبەخشێ
دەوامی تێکەڵی ئاشوفتە حاڵان
لە قەسری بەرز مەڕوانە ئەوانەی
لە قەسری بەرزەدا خەوتن لە چاڵان
لە شیرینی ژیانن دوور و بێ بەش
کەسانێ هەر کە لەم دنیایە ئاڵان
لە پیری مەدرەسەم دوێ بیست فەرمووی
چییە دنیا؟ جەماڵی بێ جەماڵان
کەنارێ لەم ڕەش و ڕووتانە بگرە
بنەت بێنە محەللەی گەورە ماڵان
لە پیریدا بەدەن لەرزۆک و گوێ کەڕ
لە ساغی بەش بڕاو و زار و ناڵان
لە هەشتا تێپەڕیوی عەیبە «زاریتخلص»
تەرک ناکەی ڕەوییەی هەژدە ساڵان