عاجزم ئەی دڵ بە دەس ئەفکاری غەفلەت زاتەوە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
624 مشاهده
عاجزم ئەی دڵ بە دەس ئەفکاری غەفلەت زاتەوە
بۆ لە عالەم بێ خەبەر ماوی و خەو ئەتباتەوە؟
بێ بەرەو پیری بڕۆ ژیرانە بۆ دەرکی «فيوضعربی»
«شيخ الاسلامعربی»ی سەقزمکان ئێژن لە حەج وا هاتەوە
بەڵکوو لەو ڕەحمەی بە سەریانا ڕژا ڕۆژی تەواف
پڕشنگێکت لێ کەوێ ناپاکی، پاکت کاتەوە
خاکی بەرپای ئەو موبارەک تینەتەم وەختی تەواف
لەم برا داماوە جێ ماوانەیە لا کاتەوە
خۆزگە بەو شەخسە موەففەق بوو بە وێسانی ئەوێ
چون بە ئاوی تەوبە ژەنگی مەعسیەت ئەشواتەوە
سینە پڕ ئاهـ و جگەر پڕ سۆز و خاتر پڕ ئومێد
تا بە چاوی مەرحەمەت حەق ئاوڕی لێ داتەوە
گەهـ تەوافی بەیت، گاهێ هاتوچۆی مەروە و سەفا
گەهـ لە زەمزەم خۆ بشۆرێ، گاهـ لی بخواتەوە
گەهـ لە ڕوکنی ئەسوەدا گاهێ مەقام و مولتەزەم
بۆ حسووڵی ئارەزوو دەست بەرزۆ کاتەوە
گەهـ لەسەرخاکی حەرەم دانێ تەوێڵ و چاوەڕێ
ڕێژەوی لوتفێ لە لایەن «قاضی الحاجاتعربی»ەوە
گەهـ لە مینادا بپاڕێتۆ بە زیللەت تا خودا
دەفعەیێ تر فرسەتی ئەم زیارەتەی پێ باتەوە
گاهـ «لبيك طواف الركنعربی» و گاهێ ڕەجمی دێو
گەهـ ڕەوییەی بابی گەورەی خۆی ئەحیا کاتەوە
بازگەشتت خێر و ئەعمالی حەج و عەمرەت قبووڵ
حەق وەسیلەی چوونەوەت دووبارە بۆ ڕێخاتەوە
ماڵ کەی مەقسوودە خاوەن ماڵە ئەی «زاریتخلص» مزوور
ئاهـ دووری، هەق بە ڕەحمی خۆ نزیکت کاتەوە