وەرە ساقی پیاڵەت پڕ لە مەی کە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
662 مشاهده
وەرە ساقی پیاڵەت پڕ لە مەی کە
بە جامێ ئەم بەساتی دەردە تەی کە
غەمی دنیا مەخۆ غەم سەممە، فیکرێ
لە دارا و جەم و کاووسی کەی کە
نییە لەم باغەدا شادی، تەماشای
ڕەنگی زەرد و دڵی کرمۆڵی بەی کە
چ بەزمێ بوو نەشێوا چاوەکەم، گوێ
لە فەریادی شکات ئامێزی نەی کە
بە داوێنی ئەدەب دەس بگرە داوای
حەیاتی خۆشی بێ تاڵی لە حەی کە
عەجایب عارە بێ عاری لەگەڵ مووی
سپی دا لێرە بەولا حەیفە مەیکە
مەڕۆ بێ ڕێگە، بێ سەر ڕێگە، ئەسپی
هەوا و ئارەزوو مەردانە تەی کە
بەهاری عومر دوایی هات، بیری
تەهییەی بەرگ بۆ سەرمای دەی کە
لە غەفڵەتدا بڕاوە وەختی «زاریتخلص»
لە خەو هەستە کەم ئەمڕۆ نە سبەی کە