عاجزم ئەی دڵ بە دەس ئەفکاری غەفلەت زاتەوە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
626 بینین
عاجزم ئەی دڵ بە دەس ئەفکاری غەفلەت زاتەوە
بۆ لە عالەم بێ خەبەر ماوی و خەو ئەتباتەوە؟
بێ بەرەو پیری بڕۆ ژیرانە بۆ دەرکی «فيوضعەرەبی»
«شيخ الاسلامعەرەبی»ی سەقزشوێن ئێژن لە حەج وا هاتەوە
بەڵکوو لەو ڕەحمەی بە سەریانا ڕژا ڕۆژی تەواف
پڕشنگێکت لێ کەوێ ناپاکی، پاکت کاتەوە
خاکی بەرپای ئەو موبارەک تینەتەم وەختی تەواف
لەم برا داماوە جێ ماوانەیە لا کاتەوە
خۆزگە بەو شەخسە موەففەق بوو بە وێسانی ئەوێ
چون بە ئاوی تەوبە ژەنگی مەعسیەت ئەشواتەوە
سینە پڕ ئاهـ و جگەر پڕ سۆز و خاتر پڕ ئومێد
تا بە چاوی مەرحەمەت حەق ئاوڕی لێ داتەوە
گەهـ تەوافی بەیت، گاهێ هاتوچۆی مەروە و سەفا
گەهـ لە زەمزەم خۆ بشۆرێ، گاهـ لی بخواتەوە
گەهـ لە ڕوکنی ئەسوەدا گاهێ مەقام و مولتەزەم
بۆ حسووڵی ئارەزوو دەست بەرزۆ کاتەوە
گەهـ لەسەرخاکی حەرەم دانێ تەوێڵ و چاوەڕێ
ڕێژەوی لوتفێ لە لایەن «قاضی الحاجاتعەرەبی»ەوە
گەهـ لە مینادا بپاڕێتۆ بە زیللەت تا خودا
دەفعەیێ تر فرسەتی ئەم زیارەتەی پێ باتەوە
گاهـ «لبيك طواف الركنعەرەبی» و گاهێ ڕەجمی دێو
گەهـ ڕەوییەی بابی گەورەی خۆی ئەحیا کاتەوە
بازگەشتت خێر و ئەعمالی حەج و عەمرەت قبووڵ
حەق وەسیلەی چوونەوەت دووبارە بۆ ڕێخاتەوە
ماڵ کەی مەقسوودە خاوەن ماڵە ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» مزوور
ئاهـ دووری، هەق بە ڕەحمی خۆ نزیکت کاتەوە