تێبگە هۆشت ئەگەر قاسر نییە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
650 مشاهده
تێبگە هۆشت ئەگەر قاسر نییە
فەرقی دێوانە لەگەڵ قاتر نییە
بۆ لە نێوچوونی ڕەوییەی قادری
هیچ ئازارێ وەها قادر نییە
ئەم هەموو هاوارە ئەیبیسی، بەری
غەیری ژەنگ و قسوەتی خاتر نییە
کەی ئەمە زیکرە؟ بە قانوونی «تەریق»
دڵ لەگەڵ دەمدا دەمێ حازر نییە
قاڵبی ناڕێک، خشتی بۆ بەننا
لایەقی دیواری خۆڕاگر نییە
ئەم وەزیفە کاری سوڵتانی دڵە
کاری زەرگ وخەنجەر و ئاگر نییە
نادرێکی پێ دەوێ ئەم مەعرەکە
خۆ هەموو هەوشارییێ نادر نییە
لادە لەولا لێژە بێرۆ سەر شەقام
وا مەزانە ڕێ لەوە چاتر نییە
بێخی دەروێشی کە تەقوایە برا
هیچ تەقوایێ لەوا زاهیر نییە
بۆ سەماعی «يَا عِبَادِ فَاتَّقُونعربی»
«زاریتخلص»ا ئەمڕۆکە گوێ ڕاگر نییە